لە گەرمیانەوە هاتووەتە سلێمانی

نۆبەرەی کەنگری ئەمساڵ هاتوەتە بازاڕەوە و نرخەکەی ئاگر ئەکاتەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ بەشێکی بازاڕی سلێمانی بە کڕین و فرۆشتنی کەنگرەوە سەرقاڵ بوو، چونکە نۆبەرەی ئەمساڵییەتی و لە گەرمیانەوە هێندراوەتە ئەو شارە.

ئاواتی سەوزەفرۆش، کە کەنگرەکەی بۆ هاتبوو بە 964 ی وت، چونکە کەنگرەکە نۆبەرەیە نرخی یەک کیلۆی تاوەکو هەشت هەزار دینارە ، کێاری تایبەتی خۆی هەیە.

وتیشی “20 کیلۆم بۆ هاتبوو ئێستا نزیکەی دوو کیلۆم ماوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن