بازگەکەی حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر رێگای هەولێر بۆ مەخمور كرایەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر، بازگەکەی حکومەتی عێراق لە مەخمور بەڵێنی با هاوڵاتیان داوە کە هێنانی کاڵا و باروبوومەکەیان بۆ ئەم قەزایە ئاسایی بکەنەوە و بەمەش رێگاکەی کردەوە.
رێگاکە، لە دوێنێ شەوەوە داخرابوو ئەوێش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە بازگەکەیدا هاتوچۆی هاوڵاتیانی وەستاند بوو وبەتایبەتیش هێنانی بەروبوومەکان بۆ ناو مەخمور .
زانا دارا، خاوەنی بارهەڵگرە بە 964ی وت “لە بازگەکەی عێراق بەڵێنیان وەرگرتووە کە چیتر رێگریمان لێ نەكرێت و ئازاد بین لە هێنان و بردنی كەلوپەل بۆ ناو مەخموور”.
پێشتریش چەند جارێکی دیکە لەم بازگەیە رێگری لە هاوڵاتیان و کاسبکاران کراو کە نابێت کەلوپەل و پێداویستییەکان بهێننە ناو مەخمور، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روونبکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن