هه‌ڵواسینی نه‌خشه‌ی ئیسرائیل له ناو تاران
هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كباران ده‌كه‌ن
نه‌خشه‌ی ئیسرائیل له تاران هه‌ڵواسرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان نه‌خشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسرائیلیان هه‌ڵواسیوه و نووسیویانه، “ئامانجه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی تێله‌ڤیڤ”.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه نه‌خشه‌كه له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین له تاران دانراوه و به عیبری له‌سه‌ری نووسراوه “ئه‌م شوێنه بچووكه له به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌كه‌كانمانه، ئێوه ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئێمه كۆتایی پێدێنین”.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه ئێستا گفتوگۆ له نێوان ئێران و ئه‌مریكا هه‌یه بۆ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و دنیا چاوه‌ڕێیه رێككه‌وتن بكرێت.