دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە لە هەولێر
كۆبوونەوەیەک لە هەولێر كرا
ناوی مێژوویی و شوێنە جوگرافییەكانی كوردستان لە فەرهەنگی عێراقدا تۆمار دەكرێن
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ یەكشەممە 8.2.2026، كۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەكردنی فەرهەنگی عێراقی بۆ ناوە جوگرافییەكان، كە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە هەماهەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بەڕێوەچوو.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، فەرهەنگەكە تایبەتە بە هەموو پارێزگاكانی عێراق، لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتیی دام دەزگا پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای هەولێریش كۆبوونەوە ئەنجامدرا.
“لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر پڕۆژەكە كە تۆماركردن و كۆكردنەوەی تەواوی داتا و زانیاری و ناوەكانی سەرجەم شوێنە مێژوویی، جوگرافی، مرۆییەكانە لە سنووری هەر پارێزگایەك و دەستنیشانكردنیەتی بە ساتانداردی جیهانی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەرك و كاری لیژنەكە لە شیکردنەوەیەکی جوگرافیای شوێنەكان و بەکارهێنانی سیستمی زانیارییە جوگرافییەکان و تۆماركردنیان روونكرایەوە”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، ئەندامانی لیژنەكە راسپێردران بە هەماهەنگی یەكتر لەمڕۆوە دەست بە ئامادەكاری و كارەكانیان بكەن بۆ دانانی نەخشە و دەستنیشانكردن و دیاریكردنی شوێنە مێژوویی، كولتووری و گشتییەكان لە سەنتەری شار و سنووری سەرجەم قەزا، ناحیە ، كۆمەڵگە و گوندەكان.