لە گەرمیان لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس بریندار بوون
رووداوی هاتوچۆ
لە گەرمیان چوار كەس بریندار بوون
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە نزیک گوندی لانە سیتی، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار كەس بریندار بوون.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.2.2026 بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و نیسان ناڤارا لە نزیک گوندی لانە سیتی چوارکەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە كەلار، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان.
هەروەها ئەوەیان خستەڕوو، دوو لە بریندارەکان، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون، كە لەدایکبووی 1985 و 2005ن و دووانەكەی دیكەش سەرنشینی نیسان سەنییەکە بوون.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە كراوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.