"شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل هۆکار بووە"

ئەمساڵ هاوردەکردنی کاڵا لە سنوورەکانی سنەوە کەم بووەتەوە

شۆڕش قادری

شەڕی 12 رۆژەی ساڵی رابردووی ئێران و ئیسرائیل، هاوردەکردنی کاڵای لە سنوورەکانی پارێزگای سنەوە بۆ هەرێمی کوردستان کەم کردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرامەرز ئومیدی چاودێری گومرگی پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2025 تا 21.1.2026  یەک ملیۆن و 270 هەزار تۆن کاڵای نانەوتی لە سنوورەکانمان گومرگ کراون و هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمووی ئەو کاڵایانە بایی 643 ملیۆن دۆلار بوون کە رێژەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا لەبواری نرخەوە 6٪ و لەبواری کێشەوە 1٪ دابەزیوە.

ئومیدی هۆکاری ئەو دابەزینەوە بۆ شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەڕاندووەتەوە کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 13.6.2025 دەستیپێکرد و تا بەرەبەیانی 26.6.2026 بەردەوام بوو.