"لە ژیانی ئاساییم هەر پێدەکەنم"
ڤانیا سالار دوای مەرگی دایکی دەگەڕێتەوە ناو کاری هونەری
964+
دیلان محەمەد
ڤانیا سالار، خانمە ئەکتەری سلێمانی و درامای ناسراوی “چوار دیوار” دوای مەرگی دایکی خۆی ون کردووە و دەڵێت، یەمەوە پێشەوەی کاری هونەری و هێز دەدەمەوە بە خۆم.
لە نمایشی فیلمێکی سینەمایی پەیامنێری 964 چاوی بە ڤانیا سالار کەوت، کە ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە و کاری هونەری نییە، لە وەڵامدا وتی، راستە دوای وەفاتی دایکم ون بووم، بەڵام رۆڵم هەیە لە درامایەکی عێراقی- عەرەبی و وەک ئەکتەرێکی کورد بەشداریم تێداکرد کە بەمزوانە نمایش دەکرێت،
ڤانیا بەوە ناسراوە بەردەوام پێدەکەنێت و کەسایەتیەکی جدی نییە، بەڵام خۆی دەڵێت هەر کامێرا ببینم جدی دەبم و دوای کۆچی دایکیشم، دێمەوە پێشەوە و کاری باش دەکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح