هەولێر

نووسینگەى کەناڵى NRT داخرا

وریا فەتاح

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن هێزێکى پۆلیسەوە، نووسینگەى هەولێرى کەناڵى (ئێن ئارتى) داخرا.

هێرش قادر، بەڕێوەبەرى نووسینگەکە بە 964ـى وت،”هێزێکى پۆلیس کە دوو ئۆتۆمبێلى پۆلیس بوون، هاتنە نووسینگەکە و وتیان بڕیارى دادگامان پێیە و دەبێت دابخرێت”.

وەک ئەوەى هێرش قادر باسى دەکات، زۆر هەوڵیانداوە، کە بڕیارەکەیان پیشان بدەن، بەڵام وتوویانە دەبێت نووسینگەکە جێبهێڵن و بڕیارى دادگایە.

هێرش قادر وتیشى،”پەیوەندیم بە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێرەوە کرد و ئەویش وتویەتى کە جێبەجێکردنى بڕیارى دادگایە بۆ داخستنى نووسینگەکە”.