بازاڕی زێڕ و زیوو زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە و كرێی تەكسیی شەقڵاوەش دابەزیوە
ژووری هەواڵ
خەڵکێکی زۆر لە سلێمانی روویان کردووەتەوە کڕینی زیوو و بەرز و نزمی نرخەکەشی بەشێکیانی دەستخەڕۆ کردووە، هاوڵاتییەک قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا 18 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.
دوو مانگە وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی دابەش نەکردووە، ئەمەش وایکردووە نرخی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکان لە بازاڕەکانی کەرکوکدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.
بە رێژەی 10% پێدانی ڤیزە بۆ رێگە وشکانی چوونە حەج، بە هاوڵاتیان عێراق و هەرێمی کوردستان كەم دەکرێتەوە و لەبری ئەوە رێگای ئاسمانیی زیاد دەکرێ.
ئەمە بڕیاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەیە، لە راگەیەندراوی وەزارەتەکە کە 964 بینوویەتی دەڵێ، پێدانی دەرفەتی حەج بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بە رێگەی وشكانی بە رێژەی 10% كەم دەكرێتەوە، ئەم كەمبوونەوەیەش دەخرێتە سەر رێگەی ئاسمانیی.
کرێی چوونی تاکسی بۆ شەقڵاوە 25 هەزار بوو ئێستا بووە بە 15هەزار، ئەمە نموونەیە لە داشکاندنی کرێی تاکسی كۆمپانیاییەكی خزمەتگوزاری گەیاندن لە هەولێر، بەو هۆیەوە ژمارەیەک تاکسی دیکە گردبوونەوە و دەڵێن دەبێت نرخ هاوتا بکرێ و بەوشێوەیە کەم نەکرێتەوە، ئەگینا دەبێت پارەی خۆمان بیخەینە سەر.