هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند

شۆفێرانی دهۆک سەرپێچییەکانتان لە KRDpass ببینن

ئەحمەد مستەفا

شۆفێران لە پارێزگای دەتوانن لە رێگەی ئەپەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان KRDpass سزا و سەرپێچییەکانیان ببینن، ئەمە قسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە پێگەی خۆی ئەمشەو 31.1.2026 پەیامێکی بۆ شۆفێرانی پارێزگاکە ناردووە و دەڵێ، ئێستا شۆفێرانی تابلۆی دهۆک دەتوانن هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر، لە ئەپڵیکەیشنی KRDPass ئۆتۆمبێلەکەتان زیاد بکەن و سزاکان ببینن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئومێدی خواستووە و دەڵێ، بە ئومێدی ئەوەی کە بینینی سزاکانت واتان لێ بکات سەرپێچی دیکە نەکەن.