روانگەی سووری:

رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق لەسەر داهاتووی رۆژئاوا نزیکبووەتەوە

وریا فەتاح

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) رایگەیاند، رێککەوتنێکی “نزیک” لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا لە ئارادایە، کە تایبەتە بە داهاتووی ناوچەکانی رۆژئاواى کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی روانگەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (29ـی کانوونی دووەمی 2026) بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەردوولا لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی لەبارەی چارەنووسی ئەو ناوچانە نزیکبوونەتەوە.

ئەم هەوڵەی رێککەوتن لە کاتێکدایە کە ناوچەکە رووبەڕووی گۆڕانکاریی خێرا و هەڕەشەی سەربازی بووەتەوە، و هەسەدە و دیمەشق دەیانەوێت لە رێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە چارەنووسی بەڕێوەبردن و پاراستنی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاواى کوردستان) یەکلا بکەنەوە.