پەرلەمانتارێکی بەریتانیا:

“دەنگی رۆژئاوای كوردستان دەگەیەنمە پەرلەمانی وڵاتەکەم”

964+

فەرهاد حەسەن

خانمە پەرلەمانتارێکی بەریتانیا، لە وەڵامی نامەیەکی رەوەندی کوردی لەم وڵاتە دەڵێت “دەنگی رۆژئاوای كوردستان دەگەیەنمە پەرلەمانی وڵاتەکەم”.

“ماڵی کوردی پۆرتسمۆس” لە بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی نامەیەکیان سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مرۆیی و ئەمنی لە رۆژئاوای کوردستان گەیاندە دەست ئەماندا مارتن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، ناوبراو بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە.

ئەماندا دەڵێت، ئەوان بە بایەخەوە لە پرسی کورد دەڕوانن و وەک ئەرکێکی مرۆیی، نامەی نیگەرانییەکان و داواکارییەکانی رەوەندی کوردییان گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە وەزیرانی حکومەتی بەریتانیا راستەوخۆ نیگەرانییە قووڵەکانی خۆیان سەبارەت بە توندوتیژییە بەردەوامەکان گەیاندووەتە نوێنەرانی حکومەتی ئێستای سوریا و داوای هێورکردنەوەی دەستبەجێی دۆخەکەیان کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە بەڵێنیداوە، لە هەر دیبەیتێکی بەپەلەی پەرلەماندا، دەنگی کوردانی سوریا بێت و داوا لە حکومەت بکات هەنگاوی کاریگەرتر بنێت بۆ پاراستنی کورد لە چەوسانەوە و سەرکوتکردن.

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکو...

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکومەت دەنێرێت

لە بەریتانیا رەوەندی کوردی نامەیەک ئامادە دەکەن بۆ سەر...

لە بەریتانیا رەوەندی کوردی نامەیەک ئامادە دەکەن بۆ سەرۆک وەزیران