لەلایەن مامۆستا و قوتابیانەوە

لە گوندێکی بناری قەندیل 50 نەمام بۆ رۆحی شەهیدانی رۆژئاوا چێندرا

وریا فەتاح

لە گوندی دەروەکۆتری بناری قەندیل مامۆستا و قوتابیان بەشێوازێکی تایبەت پاڵپشتیان لە رۆژئاوای کوردستان کرد و نەمامیان بۆ رۆحی شەهیدانی ئەو پارچەیەی کوردستان چاند.

رەوەند حەسەن، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکە بە 964 ی وت، بۆ پاڵپشتیکردن لە رۆژئاوای کوردستان 50 نەمامیان بۆ شەهیدان چاندووە.

وتیشی “چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەین کە تایبەتن بە بابەتی نەتەوایەتی بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان”.

ئەم مامۆستایە پڕ بە دەمی دروشمی “بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا”ی بەرزکردەوە، قوتابییەکانیش بە یەکدەنگ ئەم دروشمەیان چەند جارێک دووبارە کردەوە و  دواتریش هەموویان بەیەکەوە 50 نەمامەکەیان بۆ رۆحی شەهیدانی رۆژئاوا چاند.