بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێیە
په‌رله‌مانی عێراق رەتیکردەوە كۆبونه‌وەی ئەمڕۆ دوابخات
فەرهاد حەسەن
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دوابخرێت و راشیگه‌یاند، “كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق دواناخرێت و له كاتژمێر 11:00ـی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دانیشتنه‌كه له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دواخرانی ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه”.
بەپێی ئەو دابەشکارییەی لە عێراق بۆ پێکهاتەکان لە پۆستەکان کراوە، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و تاوەکو ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكنه‌كه‌وتوون، یەکێتی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێنی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی ده‌ستوریه‌ی كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه، ده‌بێت تاوه‌كو سبەینێ 28.1.2026 سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق 29.12.2025 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژارد.