"كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیار دەبێت"
عێراق رێكاری نوێی بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیکراوانی داعش له سوریا په‌سه‌ند کرد
فەرهاد حەسەن
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانيی عێراق پلانێكی “تۆكمه” و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی هاوبه‌شی بۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویکردووەتەوە، محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق كرا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی گرنگی بڕیاری خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش دووپاتكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، بڕیارێكی ته‌واو ئه‌منییه و ئامانجی پاراستنی عێراقه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرده‌وه و داوایكرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و باره‌وه هه‌ڵبگرێت.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی په‌ره‌پێدانی پلانێكی تۆكمه و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌شی په‌سه‌ندكرد كه به ته‌واوه‌تی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بكات، تا ده‌گاته دادگاییكردنیان”.
پێشتریش، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند بوو، حكومه‌تی عێراق شوێنی سه‌لامه‌ت و قه‌ڵاداری له باشوری وڵات ئاماده‌كردووه بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و حه‌وت هه‌زار زیندانییه‌ی ڕێكخراوی داعش كه له سوریاوه ده‌گوازرێنه‌وه.