لە هەولێرەوە

16 بارهەڵگری هاوكارییەكان بەرەو رۆژئاوا بەڕێكران

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ یەكشەممە 25.1.2026 كەلوپەل و پێداویستی و خوراكی كەمپەینی هەولێر بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكرا، كە بریتییوون لە 16 بارهەڵگر.

كەمپەینی هەولێر پێنجشەممەی رابردوو بە چاودێریی پارێزگای هەولێر دەستیپێكردووە و بە بەشداریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی و چەندین لایەنی دیكەیە.

بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر 16 بارهه‌ڵگر، له‌ یارمەتی و هاوکاری و پێداویستی جۆراوجۆری وه‌ك خواردەمەنی، به‌تانی و مۆكێت، كه‌ره‌سته ‌و شتومه‌كی منداڵان و پێداویستی گشتی ئامادەكرا و بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكرا، هەروەها ژووری بازرگانیی هەولێر بڕی 50 ملیۆن دیناریشیان بە شێوەك كاش بە كەمپەینەكە بەخشی، لەگەڵ هاوكاری و بەخشینی بە هەزاران لە خەڵكی شاری هەولێر.

كەمپەینەكە به ‌مه‌به‌ستی یارمەتیدانی كوردانی رۆژئاوای كوردستانە، كە ئێستا بەهۆی گەمارۆی سوپای سوریای عەرەبی لە بارودۆخێكی ناهەمواردان.