یانه‌ی هندرێن بووه پاڵه‌وانی هه‌ولێر
964+
مەریەم ئەحمەد – هه‌ولێر
پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر بۆ ئاستی لاوان كۆتایی هات، یانه‌ی هندرێن نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له یاریی كۆتاییدا به ئه‌نجامێكی گه‌وره بردییه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8.3.2023 یاریی كۆتایی خولی دۆستانه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری لە یاریگەی فرانسۆ هەریری به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ردوو تیپی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی هندرێن رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا لاوانی هندرێن به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 5-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
گۆڵه‌كانی لاوانی هندرێن “پاڤێل جه‌لال، هه‌ڤاڵ فه‌هد، زیاد ئیسماعیل، ئاری زرار و دیار محه‌مه‌د” تۆماریان كرد، تاكه گۆڵی هه‌ولێر “ئه‌له‌ند محه‌مه‌د” تۆماری كرد.
پاڤێل جەلال یاریزانی لاوانی هندرێن، بە تۆڕی 964ی وت: “هەستێكی زۆر خۆشە توانیمان نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ست بهێنین”.
هندرێن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا توانی بردنه‌وه به‌سه‌ر یانه‌كانی ئاسۆ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، دوو جاریش یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له لایه‌ن لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هاتبووه ئه‌نجامدان، پێنج یانه تێیدا به‌شداربوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا