ئەمڕۆش شەقامی سالم خرۆشا

نزیکەی هەفتەیەکە سلێمانی بۆ “رۆژئاوای کوردستان” پشووی نەداوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

نزیکەی هەفتەیەکە شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان پشووی نەداوە، هەر رۆژە و شوێنێکی شارەکە گردبوونەوە و کۆبوونەوەی جەماوەری لێ بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش ئاپۆراییەکی گەورەی جەماوەری روویان لە شەقامی سالم کرد.

هاوڵاتیان پشتیگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا و خەباتی بێوچانی ئەم پارچەیەی کوردستان دووپات دەکەنەوە، ئەمە و جگە لەوەی کە لە چەندین شوێنی ئەم شارەش ماوەی چەند رۆژێکە کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکەکان بۆ رۆژئاوا بەردەوامیان هەیە.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن