"مەترسیان نییە"

بەردە گەورەکانی سەر رێگای گوڵەخانە تەنیا بۆ جوانین

ئەمەل ناجی – خورماڵ

لەسەر رێگای خورماڵ – سەیدسادق و بە دیاریکراویش نزیک  گوندی گوڵەخانەی سەر بە قەزای خورماڵ، لە تەنیشت بەشێک لە باخەکاندا لەسەر رێگە سەرەکییەکە کۆمەڵێک بەردی گەورە و بەرچاو دانراون، کە لەگەڵ تێپەڕبوون بە رێگاکەدا راستەوخۆ چاوت دەچێتە سەریان و دەبێتە جێگەی پرسیار بۆت.

فەرهاد تۆفیق، دانیشتووی ناوچەکە و وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە 964ـی وت، هیچ هۆکار و ئامانجێکی تایبەت لە پشت دانانی ئەو بەردانەوە نییە، تەنیا بۆ جوانکردنی ناوچەکە لە لایەن باخەوانەکانەوە دانراون،  بەردەکانیش هی باخەکانی ناوچەکەن و هێما و سیمایەکی دیارن لەناو باخەکاندا”.

سەبارەت بە مەترسی بەردەکان بۆ سەر شۆفێران فەرهاد تۆفیق وتی، بەردەکان دوورن لەسەر جادەکەوە و هیچ مەترسییەکیان بۆ شۆفێران نییە،  بگرە دەبێتە هۆکارێکیش بۆ ئەوەی شۆفێران وریاتر بن و بە هێواشی لێبخوڕن، بە تایبەت کە دوو تاسەش لەو مەودایەدا هەیە، بۆیە شۆفێر هەر ناچارە لەوێدا بە هێواشی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری