هەزاران کەس

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات

+964

ئەحمەد شەمزین- هەولیر

هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ و رۆژئاواى کوردستان لێدەدات و هەزاران کەس لەبەردەمى قەڵات و پارکى شار گردبوونەونەتەوە و بەیەک دەنگ هاوارى پشتگیرى بۆ رۆژئاواى کوردستان دەردەبڕن.
چین و توێژە جیاوازەکانى هەولێر، بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان و دروشمى “بژى بەرخودانى رۆژئاوا”، درێژە بە پاڵپشتییەکانیان بۆ رۆژئاواى کوردستان دەدەن.
هەر لە هەولێر و لەبەردەم پارکى شانەدەر، کەمپەینى گەورەى کۆمەک بۆ رۆژئاوا رێکخراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح