"هیوامان نەماوە"
قوتابیانی پۆلی 12 لە سلێمانی : کەس وەڵاممان ناداتەوە و بەقسەی خۆش بەڕێمان دەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژمارەیەک لە قوتابیانی پۆلی 12 گردبوونەوە و داواکارن ئەو داواکاریانەی پێشتر ئاڕاستەی پەروەردەیان کردبوو بۆیان جێبەجێبکرێت.
یەکێک لە قوتابییەکان بە 964ی وت، چەند جارێک چوونەتە بەردەم پاروەردەی سلێمانی و لەهەولێریش چوونەتە بەردەم وەزارەت بەڵام دەڵێت “هەر بە قسەی خۆش بەڕێیان کردووین و هیچیان بۆ نەکردووین.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن