لە سلێمانى

بەفر و سەرما خۆپیشاندانى گەرم کردووە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

کەشەکە هەرچەند سەرما و بەفرە، بەڵام دڵ و ئیرادەى خۆپیشاندەرانى سلێمانى بۆ پشتیوانیان لە رۆژئاواى کوردستان گەرمە.

ئەمڕۆ هەینى، سەدان هاوڵاتى و چین و توێژى لە سلێمانى، لەژێر بارینى بەفر و کەشێکى سارد، لەبەردەم باخى گشتى شارەکە گردبوونەوە و پشتیوانیان بۆ رۆژئاوا دەربڕى.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەى دروشمى جیاواز و سەرکەوتن بۆ بەرخودانى رۆژئاوا، گڕیان بەردایە جۆش و خرۆشیان بۆ پاڵپشتى لە رۆژئاوا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سلیمانى؛ کەشەساردەکە بە پشتیوانى لە رۆژئاوا گەرم دە...

لە سلیمانى؛ کەشەساردەکە بە پشتیوانى لە رۆژئاوا گەرم دەکەن