گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیا - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"كەشوهەوا خراپە"
ئەمڕۆش كۆچبەرانی كورد و عێراقی لە لیبیا ناگەڕێنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، ئەمڕۆش كۆچبەرانی عێراقی لە لیبیا بەهۆی خراپیی كەشوهەوا ناگەڕێنەوە و بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ و دوێنێ 173 كۆچبەری كورد و عێراقی بە دوو فڕۆكە لە لیبیاوە بگەڕێنەوە، كە بە نایاسایی چووبوونە ئەو وڵاتە.
بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی لیبیا لە عێراق ئەحمەد ئەلسەحاف لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێت: دواخستنەكە پەیوەندی بە خراپیی كەشوهەوای لیبیاوە هەیە، لەگەڵ هەندێك بابەتی تەكنیكی، بۆیە بڕیاردرا گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەرەكان دوابخرێت.
دەشڵێت، هەوڵەكانیان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوام دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرەكان و پاراستنی سەلامەتییان.
964 پەیوەندی بە راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی كوردستانەوە كرد، بەڵام پێیان راگەیاندین، كە ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
هەروەها پەیوەندی كرا بە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و لەوێش وەڵامی پەیوەندییەكە نەدرایەوە.