دیمه‌نێك له گردبوونه‌وه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌ى سهیادهى كه‌ركوك... فۆتۆ: 964+
دانیشتوانی ناوچەی سەیادەى كه‌ركوك خانوه‌كانیان چۆڵناکەن
964+
کاروان ستار -کەرکوک
ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەی سەیادەى كه‌ركوك، دژی چۆڵکردنی خانوەکانیان گردبونەوە، داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەنگیانەوە بێن، ده‌نا هه‌ڕه‌شه‌ى تۆماركردنى سكاڵا ده‌كه‌ن.
خانوه‌كانى ئه‌و ماڵانه‌ى ناوچه‌ى سیاده‌ى كه‌ركوك پێشتر له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى دروستكراون، ئێستا حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك ده‌یه‌وێت بۆ فراوانكردنى زانكۆی كه‌ركوك زه‌ویه‌كانیان به‌كاربهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 8.3.2023 ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناڕازی ناوچەی سەیادە لە سنوری زانکۆی که‌رکوک، دژی بڕیاری چۆڵکردنی خانوەکانیان گردبونەوەیان ئه‌نجامدا، بە وتەی خۆیان گەر چارەسەرى كێشه‌كه‌یان بۆ نه‌كرێت، هەڵوێستی توند ده‌نوێنن.
غەسان عوبەیدی دانیشتوی ناوچەی سەیادە بە 964ـی وت “ژمارەی ئەو ماڵانەی کە هاوسنورە لەگەڵ ناوچەی سەیادە ژمارەیان 80 ماڵ دەبێت، ئەو زەویانە تاپۆی کشتوکاڵین، لە ساڵی 2016 لەکەسێک کڕاوە، چه‌ندین خانووى له‌سه‌ر دروستكراوه، به‌ڵام ئێستا زانکۆی کەرکوک ده‌یه‌وێت بە بیانوی فراوانکردنی زانکۆکە زه‌ویه‌كانیان به‌كاربهێنێت”.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، گەر چارەسه‌ری کێشەکەیان نەکرێت ئەوە سکاڵا لە دژی پارێزگاری کەرکوک و بەرێوەبه‌ری شارەوانی و سەرۆکی زانکۆ تۆمار دەکەن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، 964 چەند جارێک پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداری نێو زانکۆوە کرد بەڵام بێ وه‌ڵام بوو .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن