مەلا ھاوار شافیعی وادەڵێت

“ئەمڕۆ لە رۆژئاوا لە کەرامەتمان دراوە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

هاوشێوەی هەموو شارەکانی تری هەرێم، گەرمیانیەکانیش شەقامەکانی کەلاریان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا هەژاند و دەڵێن، هەموو کورد قەتل و عام کراوە.

مەلا ھاوار شافیعی لەناو خۆپیشاندەرانی کەلارەوە دەڵێت، لە مێژوودا ئەم خیانەتە گەورەیە تۆمار دەکرێت و هەموو کورد قەتل و عام کراوە و دەبێت هەموو لایەک یەک بگرین، ئەمە شکاندنی کەرامەتی هەموو کوردە و دەبێت هەموو مامۆستایانی ئایینی مەوقیفیان هەبێت بەرامبەر ئەو فەتوایەی ئەوقافی سوریا.

هاوڵاتیەکیش دەڵێت، لایان گرنگ نیە تۆ چ رەنگێکی گرنگ ئەوەیە کورد لەناوبەرن.

پێداچوونەوي: پەری ساڵح