هەواڵەکان

زستان بە تەواوی خۆی دەرخست و پشووە

ژووری هەواڵ

زستانی ئەمساڵ گاڵتە نازانێ و سەرمایەکی بەهێزی هێناوەتە شارەکانی کوردستان، بۆیە دەمودەزگاکان کەوتوونەتە خۆیان و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، لە سلێمانی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ و… کراوە بە پشوو، قوتابیان دەوامیان نییە.

مزگەوتی گوندی چۆخماخ لەناحیەی گاپیڵۆن بەتەواوی سوتا بەسەرجەم كەلوپەلەكانییەوە و سەرپەرشیاری مزگەوتەكە دەڵێت، تەنیا قورئانەكانمان بۆ دەرچووە بەسەلامەتی.
مزگەوتەكە تاقانەی چوار گوندە و هەریەك لە گوندەكانی سنگر، مێوڵاكە، گۆمە سارد و چۆخماخ تەنیا ئەو مزگەوتە شك دەبەن بۆ نوێژخوێندن و ژمارەشیان زیاتر لە 100 ماڵە.

شەپۆلێکی بەفربارینی سەخت حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە و ئاستی بەفر گەیشتووەتە نزیکەی دوو مەتر، بەهۆیەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجەکان وەستێنراون بە تەواوی داپۆشراون و دیار نەماون.
ئاکام غەفور، پەیامنێری 964 چووەتە حاجی ئۆمەران و لەناو کرێوە و بەفردا دەڵێت، بەفر هەموو شتێکی لە ناوچەکە سپیپۆش کردووە و دیمەنەکە بەجۆرێکە تەنانەت ئۆتۆمبێلەکانیش لەژێر بەفردا دیار نەماون.

دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەكەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، بەشێك لە دیواری قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی لە تەكیە رووخا و ئاو چووە قوتابخانەكەوە، تائێستا نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكە تەواو نەبووە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەكە دەڵێت، بۆ تاقیكردنەوەكان روویان كردووەتە قوتابخانەی چوارچرا.