لە شارباژێر بەفر 60 عەمودی خست – وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
زیاتر لە حەوت گوند بێ کارەبا بوون
لە شارباژێر بەفر و باوبۆران 60 عەمودی خست
964+
شۆڕش قادری
لە شارباژێر بەفر و باوبۆران 60 عەمودی خست و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە حەوت گوندی سنوورەکە بێ کارەبا بوون.
وەزارەتی کارەبا چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “تیمەکانی کارەبا چەند رۆژێکە لە ناو بەفر و سەرمایەکی کەم وێنەی ناوچە شاخاوییەکانی شارباژێر سەرقاڵی گەڕاندنەوەی کارەبان بۆ گوندەكانی سیرێ و سورەگزێ و دؽرێی سەرو و خوارو و جافرێ و مەروێ و چۆمان و سورەبان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و رەشەبایەكی بەهێز لە شارباژێر، 60 ستوونی كارەبا شكاون و زیاتر لە حەوتی گوندی سنوورەکەش بێ كارەبا بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و سەرمایەکی توندیشی لەگەڵە، بەوهۆیەشەوە، دوامی قوتابخانەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە راگیراوە.