دیمەنی ستافی نەخۆشخانەکەو و ئەو دەرزیەی بە نەشتەرگەر دەریانهێناوە.وێنە.تەندروستی سلێمانی
دەرزییەکە لەناو مریشکدا بووە
لە سلێمانی بە نەشتەرگەری دەرزییەکیان لە قوڕگی کەسێک دەرهێنا
توانا نەقی
لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەکی هەستیار بۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ ئەنجامدرا و مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی لابرا، کە دەرزییەک لە ناو قوڕگی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیەی کرد و باسی لەوەکرد کە دوای ئەوەی ژەمێک مریشکی خواردووە هەست دەکات گیربوونێک لە قورگیدا هەیە و كاری تەندروستی پێویستی بۆ کرا و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نەخۆشخانەی شار دڵنیابوونەوە لە گیربوونی تەنێکی نامۆ لەبەشی خوارەوەی قوڕگی و نزیکبوونەوەی لە فەقەراتی ملی بە پەلە نەشتەرگییان بۆ ئەنجامدا.
لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە دەرزییەکی 3.5 سم لە قوڕگی نەخۆشەکە دەرهێنراوە و کە بەوتەی نەخۆشەکە دەرزییەکە لەناو ئەو مریشکەبووە کە خواردوویەتی.