گەڕان بەدوای شانەکان بەردەوامە
(هەسەدە) هێرشێکی داعشی لە شاری رەققە پوچەڵ کردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆمەڵێک شانە تیرۆریستی داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان لە شاری رەققە، بەڵام هێزەکانمان سەرکەوتووانە بەرپەرچیان دایەوە و ئەو هەوڵانەیان پووچەڵ کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکەدووە، لە ئێستادا هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوون بۆ ئەو شانانەی چەکدارانی داعش.
هەر ئەمڕۆش لە میحوەری بەنداوی تشرین و دەوروبەری، هێزەکانی (هەسەدە) توانیان رێگری لە هێرشێکی چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بکەن و بەگوێرەی راگەیەندراوێکیش، زیانەکان زۆرن و دەیان کوژراو و بریندار لە ریزەکانی دیمەشق هەن و کەرەستە سەربازییەکانیشیان لەناوبراون.