تێکشکاندنی دوو تانک؛

 هەسەدە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچەڵ کردەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-01-2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) توانییان هێرشێکی چەکدارانی “حکومەتی کاتی” لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە کانتۆنی فورات تێکبشکێنن و رێگری لە پێشڕەوییەکانیان بکەن

.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانى سوریا دیموکرات، چەکدارەکان دوای هێنانە پێشەوەی ژمارەیەک تانک بۆ دەوروبەری بەنداوەکە، ئامادەکارییان بۆ هێرشێکی نوێ دەکرد، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژەوە رووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی توند بوونەوە.

لەو پێکدادانانەدا، هەسەدە چەکی مامناوەند و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بەکارهێناوە، کە لە ئەنجامدا توانیویانە دوو تانک و زرێپۆشێکی هێرشبەرەکان تێکبشکێنن.

تا ئێستاش پێکدادانەکان لە ناوچەکە بەردەوامن و هێزەکانی هەسەدە و یەپەژە لە حاڵەتی بەرگریی تونددان بۆ پاراستنی بەنداوەکە و ڕێگریکردن لە هەر پێشڕەوییەکی دیکە.

رۆژئاوا بۆچى بانگەوازى نەفیر عام دەکات؟

رۆژئاوا بۆچى بانگەوازى نەفیر عام دەکات؟