خوێندکارێک باسی تایبەتمەندییەکانی دەکات
لە هەولێر دیزاینی فڕۆکە تۆقێنەرەکانی ئەمریکا نمایش کران
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە هەولێر دیزاینی فڕۆکە تۆقێنەرەکانی ئەمریکا نمایش کران و خوێندکارێک باسی تایبەتمەندییەکانی دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 16.1.2026 یەکەمین پێشانگای لۆجیستی لە شاری هەولێر بەڕێوەچووە و تیایدا ژمارەیەک خوێندکارێکی زانکۆ دیزاینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگیان نمایش کردبوو لەوانەش فڕۆکە زەبەلاحە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا کە بە B2 ناسراون.
ئیبراهیم هەڤاڵ یەکێک لەو خوێندکارانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و باسی تایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکە تۆقێنەرە دەکات، ئەو دەڵێت، “ئەم فڕۆکەیە نادیارە و رادار نایگرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فڕۆکەیە بۆمبهاوێژە و لە هەر شوێنێکی بدات، یەکسەر خاپوری دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری