هەشت چەقۆ نەیانکووشت؛

پزیشکانى قەڵادزێ ژیانى پیاوێکیان لە مردنێکى مسۆگەر رزگار کرد

964+

وریا فەتاح

تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ، توانییان ژیانی هاووڵاتییەک لە مردنێکی مسۆگەر رزگار بکەن، دوای ئەوەی بە جەستەیەکی بریندار و خوێنبەربوونێکی زۆرەوە گەیەندرایە فریاکەوتن.

تەندروستى راپەڕین بڵاوى کردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ گەیەنراوەتە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەى فێرکارى شەهیدانى قەڵادزێ، دوای پشکنینی سەرەتایی، پزیشکان شۆک بوون کاتێک بینییان ئاسەواری 8 چەقۆ بە جەستەی ئەو پیاوەوە هەیە و خوێنێکی زۆری لێ رژاوە.

وەک باسى دەکات، بەهۆی سەختی برینەکانی و مەترسی لەسەر ژیانی، بریندارەکە یەکسەر رەوانەی هۆڵی نەشتەرگەری کرا. تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ و ستافی بەنج و کارمەندانی هۆڵەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرادا توانییان سەرجەم خوێنبەربوونەکانی جەستەی کۆنتڕۆڵ بکەن و ژیانی بپارێزن.

لەبارەى تەندروستى پیاوەکە، تەندروستى راپەڕین ئاشکراى کردووە کە ئێستا باری تەندروستی ئەو پیاوە جێگیرە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

پزیشک و پەرستارێکی قەڵادزێ بە خوێنی خۆیان نەخۆشێکیان ل...

پزیشک و پەرستارێکی قەڵادزێ بە خوێنی خۆیان نەخۆشێکیان لە مردن رزگارکرد