مانگانە زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل

سومۆ: لە سێ مانگدا 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێممان هەناردە کردووە

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سومۆ) رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیان هەناردە کردووە.

ئامارەکان بەپێی سومۆ:

یەکەم: لە 27ی ئەیلوولی 2025 تا کۆتایی کانوونی یەکەمی 2025، بڕی 19 ملیۆن بەرمیل نەوت وەرگیراوە و هەناردە کراوە.

دووەم: مانگانە بە تێکڕا نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم رەوانەی دەرەوە کراوە.

سێیەم: عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سومۆ رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی هەرێم بەپێی رێککەوتنەکە بەردەوامە و هەموو لایەنەکان پابەندی جێبەجێکردنی بەندەکانن.

ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕانکاری لە بڕی نەوتی وەرگیراوی مانگانە شتێکی ئاساییە و پەیوەندی بە بارودۆخی تەکنیکی و لۆجیستیی کێڵگە نەوتییەکانەوە هەیە، بەڵام پڕۆسەکە لە چوارچێوەیەکی جێگیر و قبوڵکراودا بەپێی پێوەرە جیهانییەکان بەڕێوە دەچێت.

لێرەوە نەوتى هەرێم دەچێتە بازاڕەکانى جیهان

لێرەوە نەوتى هەرێم دەچێتە بازاڕەکانى جیهان