"سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە لوتکە"

زیاتر لە 90 ملیۆن کەس لە جیهان دابڕاون

ژووری هەواڵ

هەفتەیەکە ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە وڵاتەکەی پەکخستووە و زیاتر لە 90 ملیۆن کەس دابڕاون.

پێشتریش ئێران ئەو کارەی کردووە بەڵام ئەمجارە، فراوانترە و بڕیارەکە بەتوندی جێبەجێ دەکرێت.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، “دوای ئەو بڕیارە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە لوتکە”.

هاوکات لە هەندێک لە شارەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی ئامێرەکانی سەتەلایت و حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێ پەیوەندی دانیشتووانەکەی لەگەڵ دنیای دەرەوە، بەتەواوەتی بپچڕێنێت.