کەسوکارى کۆچبەران بۆ 964:

150 کۆچبەرى گیرخواردوو لە لیبیا دوو رۆژە نانیان پێ نەدراوە

964+

وریا فەتاح

کەسوکارى 150 کۆچبەرى گیرخواردوو لە لیبیا لە رێگەى 964ـەوە رایدەگەیەنن کە دوو رۆژە کوڕەکانیان لە باڵیۆزخانەى عێراق، هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان پێنەدراوە، داواش دەکەن رێکارەکانى گەڕانەوەیان خێرا بکرێت و خواردنیان پێ بدرێت.

کەسوکارى ئەو کۆچبەرانە کە دانیشتووى ئیدارەى راپەڕینن، لە پەیامێکدا کە بۆ 964 یان ناردووە، داوا دەکەن دەنگیان بگاتە بەرپرسانى حکومەتى هەرێم بۆ ئەوەى لەگەڵ باڵیۆزخانەى عێراق لە لیبیا قسە بکەن و خواردن و خواردنەوە بدرێت بە کوڕەکانیان.

ئەوان لە پەیامەکەدا دەڵێت: ئێمە وەکو کەسوکاری 150 کەسی گیرخواردوو لە لیبیا،  تا دوێنێ خەمی هاتنەوەی کوڕەکانمان بوو، کەچی  ئێستا دەبێت خەمی ئەوەی بخۆین نەمرن لەبرسان و ژەمە نانێکیان پێ بدرێت”.

وەک باسى دەکەن، ئەو 150 کۆچبەرە ئێستا لە باڵیۆزخانەى عێراقن و چاوەڕێى گەڕانەوەن، باڵام باڵیۆزخانەکە بە بیانوى ئەوەى حکومەتى هەرێم پارەیان بۆ خەرج ناکات، دوو رۆژە خواردن و خواردنەوەیان لە رۆڵەکانیان بڕیوە.

ئەو کۆچبەرانە ماوەى زیاتر لە پێنج مانگە لە وڵاتى لیبیا گیریانخواردووە و دواتر بە هەوڵى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق، پرۆسەى گەڕانەوەیان دەستی پێکرا و لە رۆژانى رابردووش ژمارەیەکیان گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، 15.1.2025، کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ، کەسوکارى ئەو کۆچبەرانە لە دەربەندى رانیە گردببنەوە و دوو داواکارى ئاراستەى حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدڕاڵى بکەن کە ئەمانەن:

یەکەم: هاتنەوەی کوڕەکانیان لەزوترین کاتتدا بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، چونکە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئیمزانی لەسەر گەڕانەوەیان کردووە.

دووەم: خواردنیان باشبکرێت تا دەگەڕێنەوە، چونکە دوو  رۆژە هیچیان پێ نەدراوە و بەهۆی ئەوەی لایەنی بەرپرسی حکومەتى هەرێم ئەو بڕە پارەی پێویستە بۆ خواردنی رۆژانە بۆیان بنێرێ، دوو رۆژە نەیناردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق فڕۆکەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرە...

سەرۆک وەزیرانی عێراق فڕۆکەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەكانی لیبیا تەرخانکرد