هەواڵەکان؛

کێشەی شۆفێرانی کەلار چارەسەر دەکرێت

+964
ژووری هەواڵ

لە کەلار عادەتێکی خراپ لەلای هەندێک شۆفێر پەیدابووە، ئەچنە بەردەمی ئەو گەراجەی کە هاوڵاتیان بۆ کفری و سلێمانی و بەغدا و شارەکانی دیکە دەگوازێتەوە، بە بێمنەتی نەفەر باردەکەن و هیچ حسابێکیش بۆ شۆفێرە خاوەن مۆڵەتەکانی ناو گەراجەکە ناکەن، ئەمە وایکرد ئەمڕۆ شۆفێرانی ناو ئەم گەراجە گردبوونەوە ئەنجام بدەن و شەقامی سەرەکی بەردەم گەراجەکەشیان بگرن.

هەمان کێشەی شۆفێرانی کەلار لە هەولێریش هەیە، بەڵام بەجۆرێکی دیکە.

ماوەی 11 ساڵە سەرپەرشتیارانی پەروەردەی کەرکوک کرێی هاتوچۆکردنیان پێنەدراوە، هاتوچۆکردنەکانیان بۆ قوتابخانەکانی ناو سەنتەری شار و دەرەوەیە دەڵێن لاموەی ئەم چەند ساڵەدا یەک دیناریان پێنەداوین و ئەوی کردوومانە لەگیرفانەکانمان هاتووەتە دەرەوە.

بەفر بارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە، بەڵام، بەفرەکەی ئەمجارە سەرمایەکی سەختیشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، لە شاخەكانی سلێمانی هەرچەندە بەفرەکەی كەمە، بەڵام رێگاكانی ئەزمەڕ و گۆیژەی مەترسیدار کردووە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان کراوە نەچنە ئەم شوێنانە.