11 ساڵە پێیان نەدراوە

سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کەرکوک داوای کرێی هاتوچۆکردن دەکەن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ماوەی 11 ساڵە سەرپەرشتیارانی پەروەردەی کەرکوک کرێی هاتوچۆکردنیان پێنەدراوە، ئەمڕۆ چوونە بەردەم بینای پوروەدە و داوا وەرگرتنی ئەو مافەیان کرد.

سەرپەرشتیار عەبدوڵا جومعە بە964ـی وت، ئێمە وەک سەرپەرشتیارانی کەرکوک سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە گردبوینەوە داوای مافی خۆمان دەکەین ، وەزارەتی دارای عێراق پارەی ناردوە بۆ پەروەردەی کەرکوک، بەڵام لێرە بە بیانووی جیاواز نایانەوێت پارەکە دابەش بکەن.

زەینەب عیزەدین، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بە 964ـى وت، لا 2014 ەوە  یەک دینار کرێی سەردانەکانیان وەرنەگرتووە ئێستاش زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن  دینار پارە هاتووە کەچی پەروەردەی کەرکوک بۆیان خەرج ناکات.

وتیشی “سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەش کراوە، بەڵام وتویەتی تەنیا یەک ساڵمان بۆ خەرج دەکرێت، بۆیە ئێستاش ئێمە ناچارین لەسەر گیرفانی خۆمان سەردانەکانمان ئەنجام بدەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پەروەردەی کەرکوک بابەتی وەرزش و هونەر زیندوو دەکاتەوە

پەروەردەی کەرکوک بابەتی وەرزش و هونەر زیندوو دەکاتەوە

نووسراوەکەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک جێبەجی بکرێت ...

نووسراوەکەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک جێبەجی بکرێت دەبێت پرۆسەی خوێندن راگیرێت

پەروەردەی کەرکوک بڕیاری قەدەغەکردنی 10 پیتی کوردی هەڵو...

پەروەردەی کەرکوک بڕیاری قەدەغەکردنی 10 پیتی کوردی هەڵوەشاندەوە