لادانى زێدەڕۆییەکان لە بازاڕى قەیسەرى
بازاڕى قەیسەرى
لە هەولێر لادانى پەردەو زێدەڕۆیى دوکانداران بەردەوامى هەیە
964+
وریا فەتاح
تیمەکانى شارەوانى هەولێر بەردەوامن لە لادانى پەردە و زێدەڕۆیى دوکانداران بۆسەر شۆستەو شەقامەکان، ئەمشەویش زێدەڕۆییەکانى دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕى قەیسەرى، لابران.
شارەوانى هەولێر بڵاوى کردەوە، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵساون بە هەڵمەتێکی فراوانی بەدواداچوون و لادانی ژمارەیەک زێدەڕۆیی بەمەبەستی پابەندکردنی بەشێک لە کاسبکاران و دوکانەکاندرەکان بە بردنە ژوورەوەی کەلوپەل و شتوومەکەکانیان و هەڵنەواسینی پەردە لە کاتی داخستنی دوکانەکانیان لە بازاڕى قەیسەرى.
دەشڵێت: خۆشبەختانە بەشێکی زۆری خاوەنکارو دوکاندارانی بازاڕەکە پابەندی رێنماییەکانی شارەوانین کە ئەوەش هەنگاوێکی باشە بۆ پاراستن و دوورکەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو و کەوتنەوەی ئاگر.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش زێدەڕۆییەکانى بازاڕى لەنگە و قەیسەرى تەیراوا و بازاڕى شێخەڵا، لابرابوون.