بەفر باریوە و جەوەکە ساردە

لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن سبەی پشووە

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی پێنجوێن رێگەی بە پەروەردەی قەزاکە داوە، سبەینێ چوارشەممە 13.1.2025 بکرێت بە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، ئەوەش بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا.

پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پێنجوێن دەگرێتەوە.

لەو ئاگاداریەدا کە وێنەیەکی گەشت بە 964، پەروەردەی قەزاکە دەڵێ، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر دوای راوێژ لەگەڵ، قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارەکە دراوە.

ئەمشەو پێنجوێن سێ پلە ژێرسفرە، بۆیە پەروەردە وتوویەتی، بڕیارمانداو کە رۆژی چوارشەممە 14.1.2026، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان.

چاوەڕێ دەكرێت سەرووی 40 سانتیم بەفر دەبارێت

چاوەڕێ دەكرێت سەرووی 40 سانتیم بەفر دەبارێت