کارئاسانە بۆ وەستان و دەرچوون

لە 18 ترافیکی ناو شاری هەولێر، سۆران و کۆیە، چرکەژمێر بۆ شۆفێران داندرا

فەرهاد حەسەن

بەمەبەستی کارئاسانی کردن، بۆ شۆفێران لە وەستان و دەرچوونیان لە ترافیکەکان، بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ 18 ترافیک چرکەژمێری دانا.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، دانانی چرکەژمێرەکان بۆ ئەو 18 ترافیکە، 15 ترافیکی ناو شاری هەولێر و دوو ترافیكلايتى قەزای سۆران و یەک ترافیکی قەزای کۆیە، داندراوە.