سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریيه‌كان ؛
بەغدا له نزیك هه‌رێمی كوردستان لە سێ پارێزگا خاڵی گومرگی جێگیر ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاشکرای دەکات لە پلانیاندایە خاڵی گومرگی له سێ پارێزگای نزیك لە هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكەن و دەشڵێت ئەمڕۆ و دوێنێ لە پەرلەمان میوانداری کرابوون راپۆرتێکی تێروتەسەلیان لەسەر کۆی بابەتی دەروازەکان پێشکەش کردووە.
لیوا عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ده‌روازه‌كان، بۆ كەناڵی ئەلعێراقییەی حكومی ئاشكرای كردووه، یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كان بوونی ده‌روازه سنوورییه نافه‌رمییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دەڵێت “ئەمانە راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه فیدراڵییه‌كان هه‌یه، بۆیە راپۆرتێكی ورد پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه، له‌ناویاندا ناو و شوێن و كاری ئه‌م ده‌روازانه روونكراوه‌ته‌وه”.
پێشنیاریشی کردووە، کە به‌داخستنی ئه‌و ده‌روازه نافه‌رمییانه داهاتی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت رێوشوێنی جێگره‌وه‌ی گرتۆته‌به‌ر، له‌وانه جێگیركردنی خاڵی پشكنین و بنكه گومرگییه‌كان له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و دیاله بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازی گومرگی نێوان ده‌روازه سنوورییه فیدراڵی و هه‌رێمییه‌كان و ئه‌مانه‌ش به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوه‌نده‌وه به‌ستراونه‌وه.
دەشڵێت، “ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم بنکانە كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ر كاڵاكان وه‌رده‌گیرێت، ده‌سته‌به‌ركردنی باجی گومرگی یه‌كگرتووە له سه‌رانسه‌ری عێراق، هەروەها بۆ رێگریكردنه له هه‌ر ناته‌بایی یان جیاكارییه‌ك کە له نێوان ده‌روازه سنوورییه‌كاندا هەبێت”.