بەڕێوەبەری دەستەی گومرگی عێراق؛
هیچ لێكتێگه‌یشتنی فه‌رمی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییە
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەری دەستەی گومرگی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند، هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نافه‌رمی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوردا نییه و ده‌شڵێت، تایبه‌ت به ده‌روازه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی فه‌رمی.
قاسم داود، بەڕێوەبەری دەستەی گومرگ له میانی ئاماده‌بونی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، “به‌كارهێنانی حوكمڕانی ئه‌لیكترۆنی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌مكردوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی رابردودا زۆربه‌ی ده‌روازه‌كانی گرتۆته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كاركردن له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان له به‌غدا 24 كاتژمێر به‌رده‌وامه، له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی سیستمی ئه‌لیكترۆنی جێبه‌جێده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه “تاوەکو ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی فه‌رمی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان”.
ئەوەشی ره‌تكرده‌وه، هیچ ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوردا هه‌بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق، شه‌ش ده‌روازه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه دانیان پێدانراوه، به‌ڵام زیاتر له 20 ده‌روازه‌ی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و سوریا بونیان هه‌یه.