هەواڵەکان

دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی دەگوازرێتەوە هەولێر و هەڵەبجەش پاڵپشتی کوردانی حەلەب دەکات


ژووری هەواڵ

دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە لە ئەندامانی بەرەی گەل بۆ وردبینی گوازرایەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر، بەڵام جارێ هەر 12 کەسەکە لە سلێمانی دەمێننەوە.

رۆژئاوا خاکی وڵات، هێمای بوون و بەرخۆدان، ئەمە یەکێک بوو لە دروشمەکانیان و ئەمڕۆ لە هەڵەبجە خەڵک خانەخوێی و بەرپرسانی شار پێکەوە هاتنە سەرشەقام و پشتگیرییان لە بەرگری کوردانی حەلەب و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە کرد، لە پێش هەموویانەوە پارێزگاری شارەکە بینرا.

قسەو باس زۆر کرا لەسەر شەڕەکەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بەڵام لە بەرنامەیەکی تایبەتدا عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی زۆر بە وردەکارییەوە باسی وردەکاریەکانی شەڕی ئەو دوو گەڕەکەی کرد کە مێژوویان گۆڕی.

رۆژی 29.1.2026، دوا وادە دەبێ بۆ لێخۆشبوون لە رێژەی 20%ی کرێی خۆڵ و خاشاک و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆی کرێچییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر