داوای چی لە حکومەتی بەریتانیا کراوە؟

ژنان و پیاوانی کورد لە بەریتانیا: هێرشکارەکانی حەلەب لە لیستی سزاکاندان

964+

ئەحمەد مستەفا

لە شاری گلاسکۆی هەرێمی سکۆتلاند لە بەریتانیا، کوردانی نیشتەجێی گردبوونەوە و دەڵێن، هێرشەکەی حەلەب خۆڕاگری کوردی دەرخست و هێرشکارەکان لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەکانن.

ئەوانە دەیان کەس بوون لە ژنان و پیاوان و گەنجان و چالاکوان و رۆژنامەنووسان، دروشمی جیا و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبوەوە و لە پۆستەرەکان دیارە، ئیدانەی هێرشی سوپای عەرەبی سوری بۆ دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب دەکەن و داواش دەکەن دادوەری پێوەربێت بۆ سەندنەوەی مافی ئەو کوردە رەسەنانەی حەلەب.

ئاوات جەمال، رۆژنامەنووس و چالاکوان لە سکۆتلاندوە بە 964ی وت، له زنجیرە ئەو خۆپێشاندانانەی کە لە ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت دژی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن سوپای عەرەبی سوریا دەکرێتە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە گردبوونەوەکە کراوە.

ئەو وتی، کاریگەری گردبوونەوەکان بە ئەرێنی دەرکەوتوون، بەتایبەت ئەمڕۆ کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و جەند رێکخراو کۆمەڵەیەکی کوردی لە سەرنتەری شاری گلاسگۆ لە هەرێمی سکوتلاند، لە بەیاننەمەیەکدا داوایان کردووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپا بەرپرس بن لە پاراستنی کوردانی سوریا و هێرشی حکومەتی دیمەشق.

ئاوات جەمال وتی، ئەوان رێکخراوە مرۆییەکان و چالاکوانان داوای کۆمەک و هەوڵی نێودەوڵەتییان کردووە، تا هەرچی زووە کۆمەڵکوژی کورد لەو گەڕەکانە رابگیرێ، لە کاتێکدا دیمەنەکان گوزارشتن لە چەوساندنەوە و سوکایەتی بە کوردانی نیشتەجێی حەلەب لەلایەن هێزێکی چەکدار کە پرەنسیبی سەربازی پەیڕەو ناکات.

هەر لە گردبوونەوەکەدا، داوا لە حکومەت و کاربەدەستانی وڵاتی بەریتانیا و بە تایبەت پەڕلەمان و حکومەتی سکۆتلاند کرا کار بکەن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و جینۆسایدی کورد لەحەلەب، بە تایبەت کە ژمارەیەک لەو سەرکردە و گروپانە، پێشتر لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە خراونەتە لیستی سزا دراوانەوە.

تائێستا نزیكه‌ی 100 بریندار له‌ گەڕەکی شێخ مه‌قسودی حە...

تائێستا نزیكه‌ی 100 بریندار له‌ گەڕەکی شێخ مه‌قسودی حەلەب گواستراونەته‌وه