یه‌كه‌م دانیشتنى دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى خنكانى دکتۆر فرمێسك به‌ڕێوه‌چوو
964+
به‌هره محه‌مه‌دئەمین
دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر، یه‌كه‌مین دانیشتنى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى خنكانى (د.فرمێسك) به‌ڕێوه‌برد، باوكى د. فرمێسكیش ده‌ڵێت، دادگا بڕیاریدا پێداچوونه‌وه به به‌شێكی قۆناغى لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكات.
د. فرمێسك فه‌رهاد، پزیشكى ددان و خاوه‌ن پڕۆژه‌ى “هونه‌ر و ته‌ندروستى له پێناو مرۆڤایه‌تی” له رۆژى 7.9.2021 له یه‌كێك له مه‌له‌وانگه‌كانى شاری هه‌ولێر خنكا.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خانه‌واده‌ى فرمێسک گومانیان له مردنى كچه‌كه‌یان هه‌بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌یانوت، هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و مه‌له‌وانزانیش بووه.
فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن باوكى د. فرمێسك به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین دانیشتنى دادگا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌چوو، وتیشی “ئه‌م دانیشتنه دواى ئه‌وه‌هات چوار جار دانیشتنى دادگا دواخراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو تۆمه‌تبارى ناو دۆسیه‌كه ئاماده‌ى به‌رده‌م دادوه‌ر كران و زیاتر وتیشی “دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر بڕیاری دا بۆ پێداچوونه‌وه به به‌شێكی قۆناغى لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه، نووسراوى فه‌رمی بۆ هه‌ندێك داموده‌زگاى په‌یوه‌ندار بكرێت”.
تۆڕى 964 له‌زارى باوكى د.فرمێسك زانیویه‌تى، كه دووه‌م دانیشتنى ئه‌م دادگاییكردنه له رۆژی 14.6.2023 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.