ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە

لە سلێمانی تەمومژە؛ شۆفێران وریای خۆتان و هاوڵاتیان بن

شۆڕش قادری

لە سلێمانی و دەورووبەری تەمومژە و هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەکات وریای خۆیان و هاوڵاتیان بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لە ئێستادا تەمێکی چڕ ناو سەنتەری شار و ناوچەکانی دیکەی گرتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە مەودای بینین کەم بۆتەوە.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.