هەواڵەکان
گەشتەکان بەرەو تاران بەردەوامن وبەفریش زنجیری تایەی نەهێشت
ژووری هەواڵ
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو هەفتەی تێپەڕاند و ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندیش بەتەواوەتی لەناوخۆی ئەو وڵاتە پەکخراون، هەر بەوهۆیەشەوە، کۆمپانیا گەورەکانی فڕین دەیان گەشتیان بۆ شارە جیاوازەکانی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکانى هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى.
شۆفێرانی بارهەڵگر لە هەولێر و کەلار دەنگیان خستە پاڵ دەنگی یەک و دژی بێکاری و کەمبوونەوەی کرێ بارەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەفر و بارانەکەی ئەمجارەش باش بوو و کوێستانەکان سپیپۆش بوونەوە، بەفرەکە هەر بۆ جوتیاران نا، بۆ دوکاندارانیش بووەتە خێر و بەرەکەت، ئەوەتا لە سۆران بازاڕی زنجیرى تایەى ئۆتۆمبێل بەرناکەوێت، لە هەندێک شوێنێش هەر دەست ناکەوێت.
هۆنینەوەی قژ هەر لەناو کوردـدا باو نییە، مۆدێلی ئەفریقیشی هەیە و وا گەیشتووەتە کوردستان.