جیاوازییەکەی ببینە

داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە سێ هێندە زیادیکردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی هەر دوو پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە بەراورد بە هەفتەی رابردوو سێ هێندە زیادیکردووە.

بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 3.1.2026 تا ئەمڕۆ هەینی 9.1.2026، سێ ملیار و 217 ملیۆن و 915 هەزار و 309 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو تەنیا 901 ملیۆن و 277 هەزار و 250 دینار بوو.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی دوو ملیار و 572 ملیۆن و 531 هەزار و 909 دیناری بە شێوەی نەختینە و 645 ملیۆن و 383 هەزار و 400 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12% كەمیكردووە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12% كەمیكردووە

بەفر داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی کەمکردەوە

بەفر داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی کەمکردەوە