سفرە

لەسەرتاسەرى عێراق کارەبا کوژایەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی کارەبای عێراق کەمێک لەمەوبەر راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هەواڵی کوژانەوەی گشتیی (Total Shutdown)ی کارەبای راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم ساتەدا، سیستەمی کارەبای نیشتمانی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کوژاوەتەوە و هیچ پارێزگایەک کارەبای نیشتمانی نییە.

ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتەکە دەڵێت: خەریکی وردبینین بۆ ئەوەی بزانین هۆکارەکە چییە و بۆچی لەپڕ سیستەمەکە لەکایە دەرچووە.

تیمە هونەرییەکان راستەوخۆ دەستیان کردووە بە کارپێکردنەوەی وێستگەکان و هێڵەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارەبا بگەڕێننەوە بۆ تۆڕەکە.

لە گەرمیان کارەبای نیشتمانی بووە بەنۆرە

لە گەرمیان کارەبای نیشتمانی بووە بەنۆرە