زیاتر لە 841 ملیار دینار لە موچەی مانگی 6ـی موچەخۆران خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم - وێنە؛ ئەرشیف
زۆرینەی نەختینە بووە
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12% كەمیكردووە
ئەحمەد مستەفا
داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وە ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە.
داهاتی یەك هەفتە، لە رۆژی 13.12.2025 بۆ 19.12.2025، بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، 94%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 6%ی بەشێوەی چەكە.
ئەوە لە حاڵێکدا، داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 6.12.2025 بۆ 13.12.202، 13 ملیار و 294 ملیۆن دینار بووە.